
هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە نزیك گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە
باسک نێت
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز:
هەلیکۆپتەرێکی جۆری ئەپاچی سەر بە سوپای ئەمریکا لە نزیك گەرووی هورمز کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هەردوو تیمی فڕۆکەکە بە سەلامەتی رزگارکراون.
تا ئێستا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە روون نییە و نازانرێت ئایا هەلیکۆپتەرەکە بە تەقەی هێزەکانی ئێران خراوەتە خوارەوە، یان بەهۆی کێشەی تەکنیکی و کێشەی میکانیکییەوە بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




