جیهانهەواڵ

وەزیری وزەی سوریا سبەینێ دەگاتە بەغداد

وەزیری وزەی سوریا سبەینێ دەگاتە بەغداد
باسک نێت
بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەرێگەی بەندەری (بانیاس)ی سوریاوە، وەزیری وزەی سوریا سبەینێ دەگاتە بەغداد.

سبەینێ محەمەد بەشیر وەزیری وزەی سوریا سەردانی بەغداد دەكات، یاسین شەریف كاربەڕیكەری باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق ئەمەی راگەیاند.

وەزیری وزەی سوریا لەسەر بنەمای بانگهێشتی فەرمی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی بەغداد دەكات، لەسەردانەكەیدا گفتوگۆ دەكات لەبارەی:

لێكتێگەیشتن سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگەی سوریاوە (بەندەری بانیاس) بۆ دەریای ناوەڕاست.

لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق گفتوگۆ دەكات سەبارەت بە دانانی پلانێك لەبارەی كەمئاوی و دابەزینی ئاستی بەردانەوەی ئاوی روباری فورات لە 500وە بۆ 300 مەتر سێجا لە چركەیەدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close