عێراقهەواڵ

عەلی زەیدی: ‌پێداگرین لەسەر پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت

عەلی زەیدی:
‌پێداگرین لەسەر پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و رێگریكردن لە پێشێلكردنی سەروەری یاسا
باسک نێت
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی، عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە ژمارەیەك شێخ و کەسایەتیی عەشایەری کردووە، کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانیان كردووە.

زەیدی لە دیدارەكەدا رایگەیاندووە، حکومەت پێداگرە لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و، رێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی سەروەری یاساو، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەهێزکردنی دەسەڵات و سەروەری عێراق و كرانەوە بەرەو بونیادنانی پەیوەندنی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بەوجۆرەی بەرژەوەندی عێراقی تێدایە، هەموو ئەم پرنسیپانەش مەرجەعی باڵای ئایینی داوایان دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close