
شارەزایەكی ئابوری عێراق: جیاوازی زۆرترین و كەمترین موچە لە عێراق لە (3000%)ە
باسک نێت
نەبیل مەرسومی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ئابوری عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە:
لە خشتەی نوێی موچەی موچەخۆرانی عێراقدا:
– كەمترین موچەی فەرمانبەرێك: 300 هەزار دیناری مانگانەیە
– زۆترین موچەی فەرمانبەرێك: 9 ملیۆن دیناری مانگانەیە
جیاوازی نێوان كەمترین و موچەو زۆرترین موچە لە عێراقدا (3000%)ە
جیاوازی موچەی خانەنشینانی عێراق:
– كەمترین موچەی خانەنشینێك: 500 هەزار دیناری مانگانەیە
– زۆترین موچەی خانەنشینێك: 4 ملیۆن دیناری مانگانەیە
جیاوازی نێوان كەمترین و موچەو زۆرترین موچە لە عێراقدا (800%)ە
دەرئەنجام و کاریگەرییەکان:
ئەم ژمارانەی سەرەوە بەڕوونی نادادپەروەری و خراپیی دابەشکردنی مووچە لە عێراقدا نیشان دەدەن. ئەمەش ڕەنگدانەوەی لاوازیی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە لەنێوان توێژێکی گەورە و گرنگی کۆمەڵگادا. جگە لەوەی دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، لە هەمان کاتدا مەترسی لێکهەڵوەشاندنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە لە ڕێگەی دروستکردنی ڕق و قینە لەنێوان تاکەکاندا، و ژینگەیەکیش دەڕەخسێنێت کە هاوکار دەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی هەموو جۆرەکانی گەندەڵی.
له بەر ئەوە، زۆر گرنگە ئەو كەلێن و جیاوازی موچەیە چارەسەر بكرێت، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخستنی خشتەیەکی نوێی مووچە (سلم الرواتب) بەدی دێت، بە شێوازێک کە دادپەروەری لەنێوان فەرمانبەراندا بچەسپێنێت و خەرجییە گشتییەکانیش ڕێکبخاتەوە و کەم بکاتەوە، بێگومان لەگەڵ ڕەچاوکردنی جیاوازیی جۆری کارەکان، قەبارەی سەرکێشی و مەترسییەکانی هەندێک پیشە، و هەمەجۆریی کارامەیی و پسپۆڕییەکان.




