
ترەمپ بەفەرمی دەستبەسەراگرتنی نەوتی ڤەنزوێلاو داهاتەکەشی راگەیاند
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە دەسەڵاتدارانی کاتی لە ڤەنزوێلا لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی کوالیتی بەرز ڕادەستی ئەمریکا دەکەن.
ئەو نەوتەی لە ڤەنزوێلا وەریدەگرین بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت و منیش وەک سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی داهاتەکەی دەکەم.
وەزیری وزەم ڕاسپارد دەستبەجێ پلانەکە جێبەجێ بکات، نەوتی ڤەنزوێلاش بە تانکەری عەمبارکردن دەگوازرێتەوە و ڕەوانەی بەندەرەکانی دابەزاندنمان دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




