ئابووری
نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 3364 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5-6-2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بۆ سێ هەزار و 364 دۆلار دابەزی و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نزیکەی هەشت دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ ئێوارە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 372 دۆلار، مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 574 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 670 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 709 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 766 هەزار دینارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




