بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستان

بە هۆی نەبوونی پلانی تۆکمەی دەسەڵاتی کوردی و عەقڵیەتی شۆڤێنی بەغدا خەڵکی کوردستان بێ مووچە جەژن دەکەن

بە هۆی نەبوونی پلانی تۆکمەی دەسەڵاتی کوردی و عەقڵیەتی شۆڤێنی بەغدا خەڵکی کوردستان بێ مووچە جەژن دەکەن

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ومن يعظم شعائر الله فإنها من تقوى القلوب
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، مەراسیمە گەورەکەی ساڵانەی نێودەوڵەتی فەریزەی حەج کە پێنجەمین روکنەکانی ئیسلامە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان بە گشتی دەکەین بەتایبەتی خوشکان و برایانی حاجیانمان لە حەرەمی پیرۆزی مەکە،
هیوادارین بە جوانترین شێوە مەناسیکەکانی فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن و بەخێروخۆشی و سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو باوەشی نیشتیمان و کەسوکاریان.

ئێمە لە کاتێکدا پێشوازی لە جەژنی قوربانی پیرۆز دەکەینەوە کۆمەڵێک کێشەو ئاریشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری گەورە بەرۆکی مووچە خۆران و خەڵکی بەشمەینەتی کوردستانی گرتۆتەوە کە ئەمەش بەهۆی نەبوونی پلانێکی تۆکمەو دروستە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئەقڵیەتی شۆڤێنی دەسەڵاتدارانی بەغدا کە لە جەژندا بڕیاری راگرتنی مووچەو قووتی خەڵکی کوردستانیان کردە دیاری جەژنانە کە ئەوەش دەبێتە مایەی نا ئارامی دەروونی خەڵکی کوردستان، کە بەم هۆیەشەوە هاوڵاتیانمان ناتوانن وەک پێویست بەشدار بن لە خۆشی و شادیەکانی جەژن.

گەڕانەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ژن و منداڵ و پیروپەککەوتەو موسڵمانانی فەڵەستین و غەززە لەلایەن رژێمی زایۆنیەوە، بە بەرچاوی هەموو جیهان و ئیمپریالیزمە زاڵمەکان کە هیچ کاتێک خیروخۆشیان بۆ گەلانی موسڵمانان ناوێت و هەمیشە خەریکی داڕشتنی پیلانی ئاژاوەگێری و قەیرانن لە کۆمەڵگە موسڵمانەکان، چونکە بە بەرچاوی وڵاتانی زلهێزەوە خەڵکی موسڵمان قەتل و عام دەکرێت و ئەوانیش بێ دەنگ و بێ هەڵێستن، بۆیە داوا دەکەین لە کۆمەڵگەی موسڵمانان هەرچی زووە ریزەکانی خۆیان یەک خەن و لەبەرامبەر زاڵم و ستەم کارو مرۆڤ کوژەکان بە تایبەت موسڵمانانی کوردستان.

با جەژن بکەینە هەوێنی برایەتی، ئاشتی، ئارامی، بەیەکەوە ژیان، ولانانی رق وکینەو دوو بەرەکی و ناکۆکی.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان/عێراق
جەژنی قوربانی ١٤٤٦ کۆچی/ ٢٠٢٥ میلادی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close