جیهانهەواڵ

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ توشی شکست بووە

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ توشی شکست بووە

باسک نێت

بەپێی ئەنجامی بەرایی کە کەناڵی 12ـی ئیسرائیل بۆ هەڵبژاردنی 26ەمینی ئەنجومەنی نوێنەران (کنێسێت) بڵاویکردۆتەوە، هاوپەیمانیی (یشار) بە سەرۆکایەتیی گادی ئایزنکۆت 24 کورسی و پارتی لیکۆد بە سەرۆکایەتیی بنیامین نەتانیاهۆ 22 کورسییان بەدەست هێناوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن و گۆڕانکاریی توانیویەتی 52 کورسیی کنێسێت مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا لە ئەنجامی بەراییدا هاوپەیمانییەکەی نەتانیاهۆ 50 کورسیی بەدەست هێناوە.

هەروەها پارتە عەرەبییەکان لەم هەڵبژاردنەدا توانیویانە 18 کورسیی کنێسێت بۆ خۆیان زامن بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close