ئابووریعێراقهەواڵ

عێراق ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە

 

وەزارەتی نەوتی عێراق : باسک نێت

لە (27) مانگی ئابی رابردووەوە، هەناردەی نەوتی وڵاتیان، بۆ (3)و (300) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمكردووەتەوە.

بڕیارەكە لە چوارچێوەی پابەندبونی عێراقدایە بە بڕیارەكانی گروپی ئۆپێك پڵەس و، ئەوەی لەسەری رێككەوتوون، لە سەردانەكەی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك بۆ بەغداد.

 كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ناوخۆیش دەگرێتەوە.

عێراق رازیبووە بە كەمكردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت، كە بڕكەی (2.2) ملیۆن بەرمیلی رۆژانەیە، تا كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بەهاوكاری حەوت وڵاتی تر، لە ئەندامانی كۆمەڵەی ئۆپێك پڵەس.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە، لە (1) كانونی یەكەمی داهاتوەوە، دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی ئاسایی بەرهەمهێنان تا مانگی تشرینی دووەمی (2025)، لەگەڵ ئەگەری ئەنجامدانی گۆڕانكاری بەپێی پێویست، ئامانجی ئەو هەنگاوەش بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیری لە نرخی نەوتدا دێت لە بازاڕەكانی جیهان.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close