ئەگەر لە ماوەی 45 رۆژ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرێت ئەوا ئەم خولەی پەرلەمان بە هەڵوەشاوە دادەنرێت و دادگای فیدراڵی یەکلایی دەکاتەوە.
باسک نێت
بە پێی یاسا دەبێت لە ماوەی 45 رۆژ لە پەسەندکردنی ئەنجامەکان ، پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی بکات بۆ سوێندخواردن و هەروەها بۆ هەلبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵام لەبەرئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراوە ئەوا بەپێی یاساناسان ئەو دانیشتنەی پەرلەمان بە دانیشتنی یاسایی هەژمار ناکرێت.
بۆیە لە ئێستادا ئەگەری هەیە دادگای فیدراڵی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر لە ماوەی 45 ڕۆژدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێت.
پێشتریش دادگای فیدراڵی لەسەر ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیارێکی لەو جۆرەیدا کە ئەگەر پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن هەڵنەبژێردرێت ئەوا دادگا ئەنجومەنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و دەبێت سەرلەنوێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە لە کەرکوک.