جیهانهەواڵ

ئەمەریکا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئێراندا راگەیاند

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە،  رژێمی ئێران سیستمی دادوەری خۆی بۆ سیستێمکی سەرکوتکەر گۆڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر چەند بەرپرس و یەکەیەکی ئێراندا دەسەپێنێت کە دەستیان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هەیە، بەو دادوەرەوە کە سزای مردنی بەسەر نەڤید ئەفکاری سەپاند.

لەگەڵ دەربڕینی پاڵپشتی بۆ خەڵکی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە ئێرانییەکان دەکات ئیدانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەکەیان بکەن.

ئەفكاری لە 12 ئەم مانگە لە زیندانی عادل ئاباد لە شاری شیراز لە لایەن حكومەتی ئێرانەوە لەسێدارە درا بە تومەتی كوشتنی ئەندامێكی ئەمنی ئێرانی لەمیانی خۆپیشاندانەكانی دژ بە حكومەت لە ساڵی 2018. ئەفكاری ئەو تۆمەتەی ئاراستەی كرابوو، بە ھەموو شێوەیەك رەتیكردبوویەوە. وێڕای نارەزایی و رەخنەی وڵاتان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دژ بە سێدارەدانی ئەفكاری، بەڵام حكومەتی ئێران بڕیارەكەی ھەر جێبەجێكرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close