عێراقهەواڵ

گەشتى ئاسمانى نێوان عێراق و ئێران رادەگیرێت

بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرا بکات، هێڵى ئاسمانى عێراق بۆماوەى (2) هەفتە گەشتە ئاسمانیەکانى نێوان عێراق وئێران رادەگرێت.

بەپێى نوسراوێکى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق کە ئاراستەى بریکارەکانى کردوە، لە رۆژى هەینى(25/9/2020) وە تاکو(8/10/2020) گەشتە ئاسمانیەکانى نێوا ن عێراق و ئێران رادەگیرێت .

هەرچەندە هێڵى ئاسمانى عێراق هۆکارى راگرتنى گەشتەکانى ئاشکرا نەکردوە، بەڵام میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، بڕیارەکە بۆ رێگرى کردنە لە هاتنى گەشتیارانى ئێرانی لە کاتى بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى چلەى ئیمام حوسێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close