عێراقهەواڵ

سەدر : داوای كۆكردنەوەی چەك دەكات لە دەستی دەوڵەتدا

موقتەدا سەدر:
سەدر لە یادی دامەزراندنی سوپای عێراق داوای كۆكردنەوەی چەك دەكات لە دەستی دەوڵەتدا

باسک نێت
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی نیشتمانی شیعە، ئەمڕۆ دوو شەممە، لەیادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا، جەخت لە كۆكردنەوەی چەك دەكاتەوە لە دەستی دەوڵەت و هێزە ئەمنیەكان.

سەدر، لە نوسینێكدا لە سەرۆكی (ئێكس)، پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامانی سوپای عێراق كردووە بەتەواوی یەكەكانیەوە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپا، هیواشی خواستووە جێگیربن لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل.

سەدر دەڵێت:جارێكی پێداگری لەسەر پێویستی كۆكردنەوەی چەك دەكەینەوە لەدەستی سوپای عێراق و هێزە فەرمیەكانی دەوڵەت، نەخێرو هەزار نەخێر بۆ چەكی بەرەڵاو گروپە لاسارو لەدەست دەرچووەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close