كوردستانهەواڵ

لەناو گرتوخانەیەکی سلێمانی کەسێک بەچەقۆ هێرشدەکاتە سەر دوو زیندانی

باسک نێت – سلێمانی

سەرچاوەیەک لەناو گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بە باسک نێت ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کەسێک هاتووەتە ناو گرتوخانەکەوە و دوو کەسی داوەتە بەر چەقۆ، دەڵێن مردوون، بەڵام من دڵنیا نیم.

ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هەستیاری دۆسێکە داوایکرد ناوی نەهێندرێت وتی ”ئەمڕۆ رۆژی مواجەی پیاوان بوو، کەسێک هاتە ژوورەوە و دوو برای دایە بەر چەقۆ، من نازانم دوو براکە ماون یان نا، بەڵام دەڵێن هەردووکیان مردوون”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”دوو براکە لەسەر کوشتن گیراون، بەڵام نازانم ئەم کەسە چۆن چەقۆکەی هێناوەتە ژوورەوە”.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەردەست نییە و لێدوانی نەداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close