
حاجی سادق و ئه‌بو مونته‌زه‌ر كوژران
باسک نێت
ئه‌و بینایه‌ی كه ئیسرائیل له دیمه‌شق هیرشی كردوه‌ته سه‌ر، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (مه‌ززه)، ئه‌م ناوچه‌یه باره‌گا دیپلۆماسییه‌كانی تێدایه، باڵیۆزخانه‌ی ئێران و لوبنان له‌م ناوچه‌یه‌دایه.
له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر ناوچه‌ی (مه‌ززه) له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا (4) كه‌س كوژراون، دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
(حاجی سادق ئومیدزاده) به‌رپرسی هه‌واڵگری فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران.
جێگره‌كه‌ی حاجی سادق.
(ئه‌بو مونته‌زه‌ر) یه‌كێك له فه‌رمانده‌ی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتییان لێده‌كرێت.
له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌و بینایه‌دا له كۆبونه‌وه‌دا بوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە