بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ
بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارە و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٨/ ٤/ ٢٠٢٤ لە دیوانی قائیمقامیەت و بەسەرپەرشتی (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسیەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال ئامادەی بوو گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ٣٦هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال کرا و هەمووان هاوڕابوون لەسەر:
- بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە وەک یادێکی مەزنی نەتەوەیی و نیشتیمانی.
- بەشداری کردنی کارای هەمووان لەو یادەدا و پێشوازی کردن لە میوانەکان.
- ڕاگەیاندنی ڕۆژی ماتەمینی لە ١٤/ ٤/ ٢٠٢٤لە سنورەکەدا.


لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە