
وەزارەتی نەوتی عێراق: كۆتایی ئەم هەفتەیە چەندین تانكەرەی بەنزین و گاز دەگەنە عێراق
باسک نێت
وەزارەتی نەوت جەختی لەسەر سووربوونی تەواوی خۆی کردەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی بەرهەمە نەوتییەکان و پڕکردنەوەی هەر کەێنەیەکی ئەگەری لە بەکارهێناندا لە ڕێگەی هاوردەکردنی بڕی زیاتر لە دەرەوە.
سەلیم ڕوکابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (الصباح):
گرێبەستی زیاتر كراوە بۆ دابینکردنی باری نوێ لە هەردوو بەرهەمی (بەنزین و گاز) چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم بارانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بگەنە عێراق، پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی سوتەمەنی كەبەهۆی زۆربوونی خواستەوە درووستبووە.
ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقدان بۆ دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەكان بەپێی ئاستی خواستی ڕاستەقینە و بەکارهێنان.
وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پڕکردنەوەی هەر کەمکوڕییەک لە ڕێگەی زیادکردنی هاوردەکردن لە کاتی پێویستدا، بە شێوازێک کە سەقامگیری لەبازاڕدرووست بكات و تەواوی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان زامن بکات.




