جیهانعێراقهەواڵ

عێراق داوا لە ئینتەرپۆڵ دەكات تۆمەتبارە هەڵاتوەکانی عێراق رادەستی بەغدا بکرێتەوە

دەستەی دەستپاكی عێراق داوا لە ئینتەرپۆڵ دەكات تۆمەتبارە هەڵاتوەکانی عێراق رادەستی بەغدا بکرێتەوە
باسک نێت
دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە:

موحەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق كە ئێستا بە یاوەری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فەرەنسایە، لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق داوای لە رێكخراوی ئینتەرپول كردووە هاوکاری بەغداد بکات بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی لە دەرەوەی وڵات خۆیان پەناداوە.

نابێت رێگە بە تۆمەتبارانی گەندەڵی بدرێت هیچ وڵاتێک وەک پەناگەیەک بۆ خۆشاردنەوەو خۆدزینەوە بەکاربهێنن و پێویستە ئینتەرپول پشتیوانی عێراق بکات.

سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بڕیاریاندا چەند رێکارێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە جێبەجێ بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close