
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ساڵنامەی خوێندن و تاقیكردنەوە و پشووەكانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بڵاوكردەوە. ساڵنامەكە چەندین پشوو و وادەی تاقیكردنەوەی وەرزی لەخۆدەگرێت.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، ساڵنامەی خوێندن و تاقیكردنەوە و پشووەكانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ڕاگەیاند.
بەپێی ساڵنامەكە، وەرزی یەكەم ١٢ هەفتە دەبێت و هەڵسەنگاندنی بازنەی یەكەم لە ٩ تا ١٢ی ١٢ی ٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێت، دواتر تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم لە ١٥ تا ٢٤ی ١٢ی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.
پشووی وەرزی یەكەم لە ٢٥-١٢-٢٠٢٦ دەستپێدەكات تا ٢-١-٢٠٢٧.
لە وەرزی دووەمدا ١٦ هەفتە دەوامی خوێندن دەبێت، هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە مانگەکانی ٥ و ٦ی ٢٠٢٧ بەپێی پۆل ئەنجام دەدرێن.
پشووی بەهارە لە ٩-٣ تا ٢٣-٣ی ٢٠٢٧ دەبێت، هاوكات پشووەكانی دیكە بریتی دەبن لە جەژنی ڕەمەزان، جەژنی ئێزدی، ساڵیادی ڕزگاركردنی عێراق، و جەژنی قوربان.




