
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، 14 هاوڵاتی كوردی خەڵكی سلێمانی، كە ویستوویانە بچن بۆ ئەوروپا، لە وڵاتی تونس دەستگیر کراون و لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە دادگایی دەكرێن.
عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە مانگێکە 16 کەس لە تونس دەستگیرکراون، کە 14ـیان خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین و بۆ گەیشتن بە ئەوروپا چوونەتە تونس.
وتیشی: “سبەی ئەو 14 کەسە دادگایی دەکرێن، كە هەڵخەڵەتێندراون بە ناوی ئەوروپاوە”.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر حوکمیش بدرێن ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێن، چونکە حوکمەکەیان یەک مانگ دەبێت و ئەوان زیاتر لە مانگێکە زیندانیکراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەم ماوەیەدا دوو گرووپی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە تونس دەستگیرکراون، کە 10 کەس بوون و هەموویان ئازاد کراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



