عێراقكوردستانهەواڵ

لەبارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی سەربازی لەگەڵ بەغدا

 

شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنیشینی پێشمەرگە لە سلێمانی

باسک نێت

ئەوان لیستی موچەی مانگی حەوتیان بە هاوتاكراوی ئامادەكربو، بەڵام هاوتاكردنە دوا خرا بەهۆی هەندێك كێشەی لاوەكیەوە و پێ ناچێت بۆ موچەی مانگی (ئاب/8) ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت

كێشەكە لەوەدایە موچەی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەكان لە هەرێمی كوردستان كەمە و ئەوەی كە هەیە دەرماڵەی مەترسیە، بەڵام لەیاساكەی عێراقدا تەنها دەرماڵەی خوێندن دەگرێتەوە”.

لە كۆبونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی بڕیاردرا هاوتاكردنی موچەی خانەنیشانی سەربازی دوابخرێت، لەبەر ئەوەی هەندێك كێشەی لاوەكی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت.

ئەو كێشانەی هەیە بۆ موچەی مانگی (ئاب/8) پێناچێت چارەسەر بكرێت و هاوتاكردنی موچەی خانەنیشیانی سەربازی دەكەوێتە موچەی مانگی (ئەیلول/9)وە.

ئەوان لیستەكانیان هاوتاكردوەتەوە لەگەڵ خانەنشینانی بەغدا و تەناتە لیست و چەكی بانكەكانیشیان ئامادەكردبو، پێش ئەوەش بۆ موچەی مانگی (تەمموز/7) بەهەمان شێوە لیستی موچە بە هاوتاكراوی ئامادەكرابو.

 یاساكەی عێراق پەیوەندی بە پلەی سەربازییەوە نیە بۆ خانەنشینی، بەڵكو پەیوەندی بە ساڵی خزمەت و موچەی بنەڕەتیەوە هەیە

كێشەكەش لەوەدایە موچەی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەكان لە هەرێمی كوردستان كەمە و ئەوەی كە هەیە دەرماڵەی مەترسیە، بەڵام لەیاساكەی عێراقدا تەنها دەرماڵەی خوێندن دەگرێتەوە، ئەویش بڕوانامە بەرزەكان لە دیبلۆمەوە بۆ دكتۆرا، ئامادەیی و ناوەندی ئیشی پێناكرێت.

دەرماڵەی بڕوانامە بۆ دبیلۆم 10% و بۆ بەكالۆریۆس 10% ی موچەی بنەڕەتیە و نسبەیەكی كەمە

ئەو كەسانەشی كە پێش 2014 خانەنیشن بونە دەستكاری موچەكانیان ناكرێت

ئەوانەی ملیۆنێك بەرەو سەرە دەرماڵەكانیان نامێنێت، ئەوان خوار 500 هەزار دینارە و موچەكانیان دەبێتە 500 هەزار، ئەوانەی دیكەش تا ملیۆنێك 100 هەزار دیناری مینحەیان پێ دەدرێت و دەرماڵەم خێزان و منداڵ نامێنێت.

لەبارەی ئەو دەنگۆیەی كە دەوترا ئەوانەی موچەیان خوار ملیۆنێكە 300 هەزار دەچێتە سەر موچەكەیان، شێخ عەزیز عەلی وتی، “شتی وانیە و ئەو دەنگۆیە ڕاست نیە، بگرە دەڕماڵەكەشیان ئەبڕێت”.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close