عێراقكوردستانهەواڵ

وادەى ناردنى پارەکەى بەغداد بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکراکرا

وادەى ناردنى پارەکەى بەغداد بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکراکرا
باسک نێت
سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی گەیشتنى پارەکەى بەغداد و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمى بۆ ئاژانسى بەغداد یەوم ئاشکراکرد.

سەرچاوەکە رایگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵی دوای دەستپێکردنی مووچەی فەرمانبەران لە پارێزگاکانی عێراق بڕی 618 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە تا کۆتایی ئەم هەفتە، پارەکە دەنێرێت.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ سەر حسابی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ کۆکردنەوەی داهاتە داراییەکانی تر کە لە باج و گومرگەوە دەستیکەوتووە، حکومەتی هەرێم بڕی 900 ملیار دینار تەواو دەکات و دەست دەکات بەخەرجکردنی مووچە لە کۆتایی ئەم هەفتە، یان سەرەتاى هەفتەى داهاتوو.

ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی هەفتەى رابردوو بڕیاریدا بڕی 618 ملیار دینار بدات بە کوردستان بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، ئەمەش یەکەم بڕە پارەیە، دوای ئەو قەرزە سێ مانگییەى، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو پەسەندکراو رەوانەى هەرێم کرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close