
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لەپێناو بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیاران و چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمێکی زۆری (تەماتە)ی خۆماڵی جوتیارانی شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق ، پاڵپشت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ،هەروەها وەڵامدانەوەی یاداشتی داواکاریەکانی جوتیاران لە(کۆمەڵەی کشتوکاڵی الزوبێر) لە سنوری پاڕێزگای بەسرە ،وە لەژێر ڕۆشنای هەماهەنگی و بەرەو پێشچوونەکانی لێژنەی هاوبەشی تایبەت بە یەکخستنی (ڕۆژمێری کشتوکاڵی) لەهەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ ،وەک چۆن ئەوان لەماوەی ساڵی رابردوو ، بڕیاریاندا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێجوێن و حاجی ئۆمەران و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان ،ئێمەش لەپێناو درێژەدان بەو نەریتی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنە و کردنەوەی بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرووی بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق …
بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی (تەماتە)لە دەرەوەی ووڵات ، لە رێکەوتی 21/1/2024 تا کاتێکی نادیار …
بۆ ئەم مەبەستە و وەرگرتنی رێککاری کارگێری و یاسایی ، نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری /بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم کردووە ،بۆ کارپێکردنی لەسەرجەم دەروازەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان .
بێگەرد تاڵەبانی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو