نوسەران

لەكەنەدا ئەگەر حكومەت موچەی مامۆستایان زیاد نەكات، بایكۆتی دەكەن، خەڵكیش پشتگیری مامۆستایان دەكەن

بایکۆت و ماف لە زانست و زانیاری گرنگترن
✍️هێمن رەئوف – كەنەدا


لەم کەنەدایە هەموو دوو سێ ساڵ جارێک سەندیکای مامۆستایان بە فەرمی داوای بەرزکردنەوەی موچەی مامۆستایان دەکات. حکومەت لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان کۆدەبنەوە و معامەلە دەکەن کە مامۆستا داوای چەند دەکات و حکومەت دەتوانێت چەندە بۆیان زیاد کات، لە کۆتایی چەند جەلسەیەک دانیشتن یان ڕێدەکەون لەسەر ڕێژەیەک، یاخود مامۆستایان بڕیاری بایکۆت دەدەن!
لە هەموو حاڵەتەکاندا خەڵکی کەنەدا پشتگیری مامۆستایان دەکەن . ئەم پشتگیرییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خەڵک نایانەوێت مامۆستایەک بە داهاتێکی کەم و سترێسێکی زۆر و خەمێکی گەورەی ئابوورییەوە منداڵەکانیان پەروەردە بکەن . چونکە بۆ خەڵک گرنگە مامۆستایەک ئایندە پێشانی منداڵەکانیان بدات بە سەرێکی بەرز و کەرامەتێکی قورسەوە ژیان بکات نەک بەپێچەوانەوە.


ئەم نمونەیەم بۆیە هێنایەوە تا بە خوێنەری بەڕێز بڵێم ( پشتگیریکردنی مامۆستایان و جەختکردنەوە لە بایکۆت تا بەدیهێنانی ماف و داواکریەکانیان ، تەنها ئەرکێکی ئینسانی و ئەخلاقی نیە! بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورەیشە و لەپێناوی منداڵەکەی خۆتدایە.
ئەو دەسەڵاتەی مامۆستایان ناچار دەکات دەست لە هەق و مافەکانی خۆیان هەڵگرن ، دەیانەوێت نەوەیەک ئامادەکەن بۆ ئایندە کەرامەت و ماف و کەسێتییان هیچ بەهایەکی نەبێت..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close