نوسەران

گوتاری ئایینی و فەتوادان لەکوردستان لەقەیرانێکی گەورەدایە

گوتاری ئایینی و فەتوادان لەکوردستان لەقەیرانێکی گەورەدایە

دکتۆر عبداللە وەرتی✍️باسک نێت

سنوردانان بۆئەوکەس وبەناومەلایانە واجبێکی ئایینی ونیشتیمانی کۆمەڵایەتیە لەلایەن هەموودامەزراوە ئایینیەفەرمییەکانی کوردستانە وە

گوتاری ئایینی و فەتوادان لەکوردستان لەقەیرانێکی گەورەدایە بەهۆی بێ ئەزموونی و حووببی خۆدەرخستن و شەرعاندن بۆهەواو هەوەست و ئارەزووی بەشێک لەزانایانی ئایینی کەبەداخەوە خۆیان کردۆتە مەهزەلەی تۆڕەکۆمەلایەتیەکان و بەشێك لە میدیای چاواشەکاروئاراستەکراوی کوردی کە ئەوەندەی لەخزمەتی جیبەجێکردنی هەژموونی دەرەکیدان لەخەمی پاراستنی شیرازەی کۆمەلایەتی و خێزانی کوردستاندانینە
پیم وایە هەرزانایەکی ئایینی بنەمای زانستی و دینی کۆمەڵایەتی قوڵی هەبێت خۆی لەقەرەی هەمووشتێک نادات، ئەوجۆرەکەسانە خەریکن پێگەی زانایانی رەسەن دەخەنەژێر پرسیارەوە لەلایەن کۆمەلگەوە،
لەوەش مەترسیدارتر تێوەگلاندنیانە لەپرس وبابەتە ئەخلاقیەکان ئەوەش بەئامانج ومەبەستی ژەهراوی دیاری کراوە، نابێ موسوڵمانان بەئاسانی تەسلیمی ئەوئیرادەو ویستە گوماناویەببن، چونکەزانایانی ئایینی بەدرێژایی مێژوو پێشەنگ وباشترینی نێوکۆمەڵگەبوون،
بەڵام بەداخەوە بەهۆی ململانێ سیاسیەکانەوە هەندێک کەس هاوردەکراوون بۆنێوسیلک وبازنەی مەلایەتی کە کاریگەری زۆر خراپیان هەیە لەسەر ئەو دۆخەو خۆیان کردۆتەموفتی و لەهەمووشتێک قسەدەکەن بەبێ رێزدانان بۆلیژنەی باڵای فەتواو زانا موعتەبەرەکانی کوردستان، هەلسوکەوت وقسەی وادەکەن مرۆڤ شەرم دایدەگرێت،
سنوردانان بۆئەوکەس وبەناومەلایانە واجبێکی ئایینی ونیشتیمانی کۆمەڵایەتیە لەلایەن هەموودامەزراوە ئایینیەفەرمییەکانی کوردستانە وە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close