بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، کۆبوونەوەی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، کۆبوونەوەی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە، بەرواری ٧/١١/٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، کۆبوونەوەیەک لە بارەگای لقی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جەنابی ڕابەری گشتی باسی سەفەرەکەی بۆ وڵاتی تورکیا و بەشداریکردنی لە کۆنگرەی«دوورگەی دیموکراتی و ئازادی»جەزیرە کرد، کە بە ئامانجی یەکگرتوویی گوتار و یەکدەنگی موسوڵمانان لە ئاستی جیهاندا بەڕێوەچووبوو.

دواتر، جەنابی ڕابەر ئاماژەی بە بارودۆخی هەستیار و ئاڵۆزی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت هەرێمی کوردستان بە دەستی خۆی خۆی بخاتە مەترسییەوە و خۆی بەدەستەوە بدات؛ چونکە ڕوون بووەتەوە کە لەم قۆناغەدا دۆستی ڕاستەقینەی نییە و دوژمنانیش لە هەلومەرجی نائارامی و قەیرانەکاندا دڵخۆش دەبن.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار و هەستیاردا تێدەپەڕێت.

لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکییەکانی مەڵبەند و ئۆرگانەکانی بزووتنەوە کرا. لەم چوارچێوەیەدا، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی مەڵبەند و دەزگاکان پێشکەشی جەنابی ڕابەری گشتی کرا و لەلایەن ئەویشەوە بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاری بۆ بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکان درا.

کۆبوونەوەکە لە کەشێکی هاوئاهەنگی و گفتوگۆی ڕێکخراویدا بەڕێوەچوو و تیشکی خستە سەر گرنگی بەردەوامبوون و پەرەپێدانی کار و چالاکییەکانی بزووتنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close