
نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای موه‌لیده لەمانگی رابردودا له نێوان (12) هه‌زار و (500) دینار بۆ (14) هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (2022/3/3)، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه و بەپێى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردو (شوبات) له نێوان (12) هه‌زار و (500) دینار بۆ (14) هه‌زار دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌کانیش لیژنەکە بڕیاریدا، به‌یانیان له کاتژمێر (6:30)ـی به‌یانى تا سه‌عات (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.