جیهانهەواڵ

بایدن:هیچ هێزێکی ئەمریکیی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕووسیا نابێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئازاری 2022، سەرۆکی ویلایەوتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، “لەڕووی ئابووریی و پێدانی چەک و دژە موشەکەوە هاوکاریی ئۆکرانیا دەبین، بەڵام هیچ هێزێکی ئەمریکیی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕووسیا نابێتەوە”. 
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا، ڕووبەڕووی سوپای ڕووسیا نابنەوە و ناچنە جەنگی ڕاستەوخۆوە لەگەڵیاندا، بەڵام هاریکاری سەربازیی ئۆکرانیا دەکەن. 
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە، لە ئێستادا دراوی ڕۆبڵی ڕووسی %30 بەهای خۆی لەدەست داوە و لە ماوەکانی داهاتوودا، دەگات بە %40. 
باسی لەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا و پەراوێزخستنی پوتین وەک سەرۆکی ڕووسیا، ئەوەشی خستەڕوو، “پوتین بە بڕیارە هەڵەکانی پێی وابوو ڕۆژئاوا ناتوانێت وەڵامی بداتەوە، بەڵام ئێمە پێکەوە کار دەکەین بۆ سزادانی، لە ئێستادا پوتین پەراوێزخراوە”. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close