جیهانهەواڵ

ئەمریكا كەشتییەكى فرۆكە هەڵگری نوێ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

ئەمریكا كەشتییەكى فرۆكە هەڵگری نوێ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

باسک نێت
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پنتاگۆن” دەڵێت، ئەمریکا ژمارەی ئەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردون بۆ دوو فرۆكە هەڵگر زیاد دەکات، ئەو کەشتی فرۆكە هەڵگرەی لە زەریای هیندستان و زەریای هێمن جێگیرە، دەچێتە پاڵ ئەو كەشتی فڕۆکە هەڵگرەی لە کەنداو جێگیرکراوە.

شۆن پارنێل، وتەبێژی پنتاگۆن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ” کارل ڤینسۆن” پەیوەندی بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری “هاری ئێس ترومان”ەوە دەکات، لەپێناو درێژەدان بە سەقامگیری ناوچەکە و، رێگریکردن لە هەر دوژمنكارییەك و پاراستنی رەوتی ئازادی بازرگانی لە ناوچەکەدا.
پنتاگۆن لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، وەزیر پیت هێگسێت، فەرمانی بڵاوەپێکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی دەرکردووە.

هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لانیکەم چوار فڕۆکەی بی-2 گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close