كوردستانهەواڵ

مووچەخۆرانی کەلار: تا گەڕاندنەوەی مافەکانمان لەسەر شەقام دەمێنینەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان، دژی کەمکردنەوە و دواکەوتنی مووچەکانیان ڕژانە سەر شەقام و ڕایانگەیاند، تا گێڕانەوەی مافەکانیانن درێژە بەخۆپیشانەکان دەدەن.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبەردەم قائیمقامیەتی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دژی کەمکردنەوە و نەدانی مووچەکانیان، فەرمانبەران و ماموستایانی ناڕازیی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا داوای گێڕانەوەی مافەکانیان کرد.

لە گردبوونەوەکەدا مووچەخۆران بە وتار و خوێندنەوەی شیعر ڕەخنەیان له دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرت و بە بەڵێنی بەردەوامیان به خۆپیشاندانەکانیاندا تا مافەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.

جێگای ئاماژەیه، خۆپیشاندەران کاتژمێر پێنجی سەر لەئێوارە دووبارە لەبەردەم قوتابخانەی لەیلاقاسم گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close