وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا (500) تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونهتهوه و ئهگهر هاووڵاتیان هاوكار بن بانكی پلازمای خوێن دادهمهزرێنین.
دكتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەدەمەوە چوون بۆ بەخشینی پلازما بە بەراورد بە جاران باشترە، بەڵام هێشتا وەك پێویست نیە، ئەگەر هاوڵاتیان هاوکار بن بانکی پلازمای خوێن دادەمەزرێنن.
وتیشی، بەخشینی پلازما بۆ كەسەكان دياری كراو نيە، پزیشكەكان بڕیار لە سەر پێدانی پلازما دەدەن، بەهیچ شێوەیەك لەناو نەخۆشخانەكاندا دیاری ناكرێت بە كێ دەدرێت، ئەوەی كە بڕیاردەدات پزیشكەكانن نەك كەسی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەزربوونەوەی رێژەی توشبووان، تهنها هی دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژ نییه بهڵكوو بۆ بهركهوتنی پێشوو دهگهڕێتهوه