
پلانی گروپێكی چەكداری لە سوریا ئاشكرادەبیت و پوچەڵ دەكرێتەوە
باسک نێت
کەناڵی جەزیرە زانیاری لە سەرچاوە ئەمنییە تایبەتەکانەوە لەبارەی جموجۆڵی شانەکانی سەر بە ڕژێمی ئەسەدی سەرۆكی پێشوو سوریاوە بلاوكردەوە، کە لە لادێکانی لازقییە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەستیان بە هەڵگیرسانی شەر كردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیەكان ڕاگەیاندووە، ئەو ئەنجوومەنە سەربازییە کە لەلایەن (فەریق غیاس دالا) پێکهێنراوە، دەستیکردووە بە جموجوڵەكانی لەسەر سوریا و هاوپەیمانی لەگەڵ سەرکردەکانی پێشووی سوپای بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی وڵاتەکەیدا دروستکردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دالا لەگەڵ محەمەد مەحرەز جابر، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی فالکۆنی بیابان، کە ئێستا لە نێوان سوریا و عێراق نیشتەجێیە، هاوپەیمانییان پێکهێناوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی بۆ كەنالی جەزیرە روونكردوەتەوە كە ، فەریق غیاث دالا هاوپەیمانی لەگەڵ یاسر ڕەمەدان ئەلحەجەل پێکهێنا کە فەرماندەیەکی مەیدانی بوو لەناو گروپەکانی سوهەیلی سەر بە ڕژێمی لابراو.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، دالا دەستی بە جێبەجێکاری پلانی ماهر ئەسەد – فەرماندەی پێشووی فیرقەی چوارە كردووە لەو كردە چەدارییەی کە ئێستا لە ناوچەی کەناراوەکانی سوریا بەڕێوەدەچن.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ماهر ئەسەد و ڕایف قوواتلی ڕۆژی چوارشەممە عێراقیان بەجێهێشت و بەڕێکەوتن بۆ ڕووسیا بۆ دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد.
سەرچاوە ئەمنییەکەی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، بەشار ئەسەد ئاگاداری هەماهەنگی بەردەوامی نێوان سەرجەم گروپە چەکدارەکانە بە پاڵپشتی و سەرپەرشتی وڵاتێکی بیانی.
ڕوونیشیکردەوە، ئەنجوومەنی سەربازی بە سەرۆکایەتی غیاس داڵا پاڵپشتی دارایی لە چەند گروپیكی چەكداری ولاتانی دراوسێ وەرگرتووە، هاوکات ئاسانکاری لۆجستیشی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات وەرگرتووە.
ناوبراو دەستگیرکردنی مەیجر جەنەڕاڵ ئیبراهیم هوەیجە، بەرپرسی پێشووی هەواڵگری هێزی ئاسمانی پشتڕاستکردەوە کە ڕاستەوخۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەو شانانەدا دەکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی سوریا پێشتر بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندبوو کە ژمارەی کوژراوانی کارمەندانی ئاسایشی گشتی بۆ ١٥ کەس لە بۆسەی چەکداری پاشماوەکانی ڕژێم لە لادێکانی لازقیە بەرزبووەتەوە.
دوابەدوای ئەو هێرشانە کە دەسەڵاتدارانی سوریا بە هەماهەنگ وەسفیان کرد، هێزەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ لەناوبردنی چەکدارانی لایەنگری ڕژێمی پێشوو و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.