كوردستانهەواڵ

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ درێژ كرایه‌وه‌

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، بڕیارمان دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ درێژ بكرێته‌وه‌.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە واتا تاوەکو ١٠ی نیسان.

وتیشی: قەدەغەی هاتوچۆ کاریگەری باشی هەبووە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا.

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی هێزەکانی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان، لە نێوان شارەکاندا هەر وەک خوی بە رێککەوتن دەبێت لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەسێک قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە، هاوکات لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ئەو هاووڵاتییانەی لە شارەکانی دیکەن دەتوانن بگەڕێنەوە شارەکانی خۆیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووی ئۆپەراسیۆنی شارەکان.

رێبەر ئەحمەد راشیگەیاند، لەسەر داوای پارێزگاری شارەکان لە کاتژمێر ١:٠٠ی شەو تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی دەتوانن ئەو هاووڵاتییانەی مارکێت و  کێڵگەی پەلەوەری و زەوی کشتوکاڵییان هەیە هاتوچۆ بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close