بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش برینداربوو
بەیانی ئەمڕۆ (چوار شەمە) بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرئەتیکۆ و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا هایلۆکس لە سەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی ئاوەخێری بەپێی زانیاری سەرەتاییەکان چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کەبەئاراستەی کەلار هاتووە گیانیان لەدەستدا و شۆفێرەکەشی برینداربوو.
🔸لەئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ لە سەر ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە