
سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
باسک نێت
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا بە خستنەئامادەباشیی سەرجەم یەکە سەربازییەکان بۆ ئاستی “ج” و بانگهێشتکردنەوەی هەموو ئەو کارمەندانەی لە مۆڵەتدان تاوەکو کاتێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە لەم ساتەوە و تاوەکو کاتێکی نادیار، سەرجەم یەکە سەربازییەکان بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیی (ج) و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندە مۆڵەتپێدراوەکانیش بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان.
ئەم بڕیارە بەپەلەیە لە کاتێکدایە کە تەنیا چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی زەیدی بۆ کشانەوەی کەتائیبی حیزبوڵڵا لە ناحیەی جورف سەخر دیاری کردبوو؛ هاوکات هەر ئەمڕۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دەرکرد بە پێکهێنانی “بارەگای سەرپەرشتیاری هێزەکان” لە جورف سەخر بە بەشداریی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزە، کە بڕیارە لە کاتژمێر شەشی بەیانیی سبەینێ هەینییەوە بە فەرمی دەست بە کارەکانی بکات.




