
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا
له‌باره‌ی (جورف نه‌سر) كۆبونه‌وه‌یه‌كی “باش”مان له‌گه‌ڵ قائانی كرد
باسک نێت
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا كه كه یه‌كێك له میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له ئێرانه، پشتڕاستیكرده‌وه له‌باره‌ی قه‌یرانی (جورف نه‌سر)ه‌وه؛ (ئه‌بو حسێن حمێداوی) ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حزبوڵا، له دیداره‌كه‌ی حمێداوی و قائانیدا هه‌ریه‌كه له هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی (به‌در)و فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداربوون.
حزبوڵا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه چوارقۆڵییه‌كه به “باش” ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت ره‌نگه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا ناوچه‌ی (جورف سه‌خر) بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی چۆڵ بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو پاش ئاشكرابوونی دۆسیه‌ی قاچاخی نه‌وت له (جورف نه‌سر)؛ حزبوڵا‌و عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وتبه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌كتر، لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) هه‌رزوو كه‌وتنه نێوه‌ندگیری، قائانیش له ئێرانه‌وه خۆی گه‌یانده به‌غداد به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی شیعه‌و میلیشیا شیعه‌كان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت، ره‌نگه كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا دوای ده‌رچوونیان له ناحیه‌ی (جورف نه‌سر) بگوازرێته‌وه بۆسه‌ر سنوره‌كانی نێوان عێراق و سوریا.




