كوردستانهەواڵ

لە هەولێر دەست بەسەر بە ٨٥ کیلۆ ماددەی كریستاڵدا گیرا

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە..

باسک نێت – هەولێر

*سێ بارزگان دەستگیرکران و بڕی ٨٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پرۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە نزیکەی هەفتەیەکی خایاند، دواتر وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری، لە چالاکییەکدا توانییان باندێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە پێکهاتوون لە ٣ تۆمەتبار و هاوکات بڕی ٨٥ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵیان پێوە گیرا .

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئەم باندە کۆگایەکیان هەیە لە یەکێک لەباخچە( مەزرەعە)کانی دەوروبەری شاری هەولێرو ئەم ماددە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا بۆ ئەم کۆگایەو لە شاری هەولێر و دهۆک و چەند شارێکی تر ساغیان دەکردەوە.

ئەم باندە بەیەکێک لە باندە هەرە مەترسیدارەکانی ماددەی هۆشبەر هەژمارە دەکرێ وەک لە دانپێدانانی ئەندامانی باندەکە دەرکەوتووه

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close