ئابووریكوردستانهەواڵ

حكومەت دەستیكردووە بە ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی (2025)

سەرۆكی لیژنەی دارایی:
حكومەت دەستیكردووە بە ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی (2025)

باسک نێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، حكومەت دەستیكردووە بە ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی ساڵی داهاتوو، ئامانجە خوازراوەكانیشی، بەدیهێنانی گەشەپێدان و زیادكردنی داهاتە نانەوتیەكان و سەقامیگری زیاترە بۆ ئابوری وڵات.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەكە بە رۆژنامەی (الصباح)ی وتووە: حكومەت دەستیكردووە بە ئامادەكارییەكانی ژێرخانی بودجەی (2025) و، پێداویستی پێداچونەوەكانیشی دەستنیشانكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بودجەی بەكاربردن خەریكە درێژدەبێتەوە بۆ بودجەی وەبەرهێنان، ئەوەش بارگرانی بودجە زیاد دەكات و وادەكات ئامانجەكانی سنورداربن، بۆیە لە ئێستاوە پێویستە بەدوای داهاتی زیاتردا بگەڕێین و داهاتی نانەوتی زیاتر بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی سەقامگیری بدات بە ئابوری، ئەو پرسەش وایكردووە رووبكەینە كەمكردنەوەی بەكاربردن بەوپێیەی كارێكی گرنگە.

عەتوانی لەبارەی كورتهێنانی بودجەش رایگەیاندووە: رەنگە هەمان بڕی كورتهێنانی ساڵی (2024)بێت، چونكە حكومەت بەردەوامە لەگێڕانەوەی ئەو قەرزە دەرەكییانەی لەسەریەتی، لەبەرامبەر ئەوەدا پرۆژەی وەبەرهێنان بەدیهاتووەو چۆتە بواری خزمەتەوە، هەندێك پرۆژەی تریش لەبواری دەستپێكردندان كە رەنگدانەوەی دیاری هەبووە لەسەر بودجەو خەرجییەكانی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close