بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى ڕایگەیاند، “لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوى بژمێرەکان ڕادەگەیەنن، کە نزیکەی 20 هەزار کەس دادەمەزرێن”.
باسک نێت – سلێمانی
شوان جەبار، بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوى بژمێرەکان رادەگەیەنن، دواى ئەوە بەشدارى لە خولێکى راهێنان دەکەن، لە رۆژانى 13 تا 15ی ئەم مانگە، دواتر لە رۆژانى 11-16 تا 11-19 دەست بە پڕۆسەی سەرژمێریی دەکەن”.
ڕوونیشیکردەوە: “لە هەرێمى کوردستان 60 هەزار و 750 کەس، فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش پێویستی بە نزیکەى 17 هەزار کەسە و لە ماوەى دوو رۆژى داهاتوو ناوى وەرگیراوان رادەگەیەندرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژانی 20 و 21- 11-2024 پڕۆسەى سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عیراق بەڕێوەبچێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە