جیهانڕاپۆرتهەواڵ

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی نیپاڵ لە چیەوە سەری هەڵدا

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی نیپاڵ لە چیەوە سەری هەڵدا ، ماڵی سەرۆكی وڵات و ژمارەیەك لە وەزیرەكانیشیان سوتاندووە
باسک نێت
دوای ئەوە حكومەت هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی راگرت، خۆپیشاندەرانی نیپاڵ چونە سەر بینای پەرلەمان لە شاری كاتماندۆی پایتەخت و سوتاندیان.
خۆپیشاندەران هاوكات بارەگای حزبەكان، ماڵی سەرۆكی وڵات و ژمارەیەك لە وەزیرەكانیشیا سوتاندووە.

ئەم دۆخە سەرۆك وەزیرانی نیپاڵ (شارما ئولی) ناچاركرد نامەیەك بۆ (رام شاندرا بودل)ی سەرۆكی وڵات بنوسێت و دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات.

بەپێی راپۆرتە بەراییەكان، بەهۆی ناڕەزایەتییەكانەوە تائێستا 19 كەس كوژراون و زیاتر 500 كەسی تر برینداربوون.

ئەمڕۆ، حكومەتی نیپاڵ ئەو كۆتوبەندەی هەڵوەشاندەوە كە رۆژی 4ی ئەم مانگە بەسەر (فەیسبوك، ئینستاگرام و وتساپ)و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تریدا سەپاندبوو، بەبەهانەی ئەوەی لە وەزارەتی راگەیاندن و تەكنەلۆژیای ئەو وڵاتە تۆمارنەكرابوون، بەڵام ئیتر كاتەكە دەرنگ بوو، كار لەكار ترازابوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close