عێراقهەواڵ

کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق راگەیەندرا

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.

باسک نێت

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی بەریتانیی راگەیاندووە، واشنتن و بەغدا لەبارەی پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و بە وتەی ئەو بەرپرسە: “پلانەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، بەڵام پێویستی بە ڕێگەپێدانی کۆتایی هەردوو پایتەخت و وادەی ڕاگەیاندنی هەیە”.

بەگوێرەی پلانەكە، مانگی ئەیلولی 2025 سەدان سەربازی ئەمریکی، عێراق بەجێدەهێڵن و ئەوانەی دیكەش تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەمیان عێراق جێدەهێڵن.

بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا وتوشیەتی: “ئێمە ڕێککەوتنێکمان هەیە، ئێستا تەنیا پرسیارەکە ئەوەیە کە کەی ڕایبگەیەنین”.

بەپێی ئامارێکی نافەرمی، لەئێستادا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق هەن، کە لە ساڵانی 2013-2014، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش جێگیر کراون. لەئێستادا حکومەتی عێراق دەڵێت، وڵاتەکە لە چەکدارانی داعش پاکبووەتەوە و ئەوەی ماوە، تەنیا شانە نوستووەکانیانن، بۆیە چەندینجار بەغدا داوای لە ئەمریکا کردووە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close