كوردستانهەواڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێم: دابەشکردنی کارەبا دەدرێت بە کەرتی تایبەت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە داهاتوودا دابەشکردنی کارەبا دەدرێت بە کەرتی تایبەت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، دابه‌شكردنی كاره‌با دەدرێت بە‌ كه‌رتی تایبه‌ت، کە لە ئێستادا كه‌رتی تایبه‌ت ٩٠٪ی كاره‌بای هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٤٤٪ داهاتی دابەشکردنی کارەبای هەرێم وەرناگیرێت پڕۆسەی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.

لە لایەکی ترەوە کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا کەرتی کارەبا زۆر باشتر دەبێت و حکومەت زۆر بە جدی کار لەسەر ئەو کەرتە دەکات.

وەزیری کارەبای هەرێم ئاماژەی ئاشکرایکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا، بڕی هەزار و ٥٤٠میگاوات بۆ کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکرێت بە نرخێکی کەمتر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close