
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند، پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان بۆ هیچ شوێنێك نه‌كردووه، چونكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هیچ له بارودۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا ناگۆڕێت.
هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، “تا ئه‌م ساته‌ش زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ر خود پارێزی و تاكپارێزی كردووەته‌وه، به‌بڕوای من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هیچ له‌بارودۆخی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا ناگۆڕێت، ناكرێت له ئێستاوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بكرێت و بارودۆخه‌كه‌ش نه‌خوازێت به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.”
دەشڵێت، “رەتیدەکەینەوە وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان كردبێت بۆ لایه‌نی ئیداری.”
ئاماژەى بەوەشکردووە، “سه‌باره‌ت به بارودۆخی توشبوون به‌كۆرۆنا له سلێمانی ئێمه به‌روارد ناكه‌ین له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكی تردا، به‌ڵام سلێمانی له‌ڕووی توشبوونه‌وه تائه‌م ساته‌ش خۆی له‌پارێزگاكانی هه‌رێم كه‌مترینه”.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو نزار عیسمەت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆک رایگه‌یاند، “داوا ده‌كه‌ین كه لانی كه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له دهۆك، به‌ڵكو له هه‌موو كوردستان رابگه‌یه‌نن.”