
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک تونێلی پێشڕەوی شاری سلێمانی، کەسێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردوودا، بە هۆی رووداوێی هاتوچۆوە لە دووسایدی تونێلی پێشڕە و بۆ هەواری شار، یەکێک لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا.
لە ماوەی رابردوودا وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له چوار هه‌زار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.



لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە