كوردستانهەواڵ

خانووە زێدەڕۆکانی هه‌ولێر تاپۆ ده‌كرێن

بەپێی “یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان” یاساكە كەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەست بە تاپۆکردنی ئەو خانووانە کرا، کە لە سنوری شاری هەولێر بەزێدەڕۆيى دروست کراون. بە دوو قۆناغ خانووەکان تاپۆ دەکرێن. هەنگاوی یەکەم ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن، کە دەکەونە ناو شەقامی 120 مەتری و شەش لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە. هاووڵاتیان دەتوانن تا رۆژی 1ی11 داواکاری پێشکەشی قائیمقامیەتی هەولێر بكەن. دوای تەواوبوونی مامەڵەی ئەم شوێنانە قۆناغی دووەم، ئەو خانووانە دەگرێتەوە، كه دەکەونە دەرەوەی شەقامی 120 مەتر.

بەپيێ یاساکە ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن، کە پێش 13ی 3ی2018 درووست کراون، لە سنووری بەشێک لە شارەوانییەکان بەهۆی نەبوونی ماستەر پلان تا ئێستا مامەڵەی هاووڵاتیان وەرنەگیراوە.

بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نزار مەلا غەفار، بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی گوتی: ئەو شارەوانیانە دەتوانن مامەڵەی ئەو خانووانە بکەن كه کاریگەریان لەسەر ماستەر پلان نابێت.

یاسای ژمارە سيێ ساڵی 2019 ی تایبەت بە تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان، نرخی مەترێک زەوی بۆ سێ قۆناغ دابەشکردووە، بۆ ناوەندی شارەکان 15 بۆ 30 هەزار دینار و بۆ ناوەندی قەزاکان 10 بۆ 15 هەزار دینار و بۆ ناوەندی ناحیەکانیشان 5  بۆ 8 هەزار دینارە  بەپێ ئەم یاسایە زیاتر لە 250  هەزار خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن. بەشێک لەو پارەیەش لە خزمەتگوزاری و ماستەر پلانی ئەو گەرەکانە خەرج دەكريت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close