
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند لەسەر داواکاری ئەو بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم بنێرێت.
غالب محەمەد لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە لە رۆژی 12 ی ئاب داوایکردوە نەوت بۆ هەرێم بنێردرێت و ئەمڕۆ لەگەڵ بریکاری وەزارەتی نەوت کۆبوەتەوە و بڕیاردراوە 50 ملیۆن لیتر بۆ هەرچوارپارێزگاکە و دوو ئیدارە سەربەخۆکە بنێرێت.
ئەوەشی نوسیوە لە هەفتەی داهاتوو فەرمانکە دەردەچێت بە نرخی حکومی کە 150 دینارە بۆ هەر لیترێک، واتا بەرمێلێک بە 31 هەزار و 500 دینار .
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە نەوتەکە بگاتە دەستی هاوڵاتیان و بەو نرخەی عێراق دابەشبکرێت نەک گرانبکرێت لەپێناو کۆمپانیاکان.
غالب محەمەد هەڕەشەی ئەوەشیکردوە ئەگەر نرخەکە گرانبکرێت وەزارەتی نەوتی عێراقی لێ ئاگاداردەکەنەوە و رێکاری یاسای دەگرنە بەر
ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم چەند ساڵێکە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش ناکات و پارێزگاکان بە سەربەخۆ داوایان لە بەغدا کردوە نەوتیان بۆ بنێرێت.