كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامیی رۆژی بەستنی کۆنگرەی ۱۲ی دیاریکرد

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامیی، بڕیاردرا لە رۆژی ۱ی ۱۱ی ۲۰۲۰ بزووتنەوەی ئیسلامی ۱۲هەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۱ی ۹ی ۲۰۲۰، شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی لێژنەی باڵایی ئامادەکاری کۆنگرەی ۱۲ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو سەبارەت بە بەستنی کۆنگرە چەند بڕیارێکیدا.
لەو بارەیەوە د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی بە باسک نێت-ی راگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شورایی ناوەندی بڕیاردرا بەستنی کۆنگرەی ۱۲ لە رۆژی ۱ی ۱۱ی ۲۰۲۰ ئەنجامبدرێت.
وتیشی: “هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ناوی سەرجەم پاڵێوراوانی سەرکردایەتی و بەربژێری بەرپرسی مەڵبەندەکان بۆ کۆنگرەی ۱۲ و ناوی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرە پەسەند کران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close