
ماڵپهڕی شەفافیەتی داهاتی ساڵی رابردوی 2025ـی بڵاوکردوەتەوە کە نزیکەی 900 ملیار دینارە و داهاتی کۆتا مانگیش زیاتر لە 62 ملیار دینار بووە.
ئەمڕۆ هەینی 2ـی کانونی دووەمی 2025، ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ساڵی رابردوی 2025ـی راگەیاند، بە شێوەیەک بڕی 897 ملیار و 156 ملیۆن و 673 هەزار و 537 دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی كۆتای مانگی ساڵی 2025 کە مانگی 12 دەکات بڕی 62 ملیار و 333 ملیۆن و 805 هەزار و 985 دینارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




