بەهۆی ساختەکردنى مۆری سەربڕخانە و فێڵکردن لە هاوڵاتییان، لهلایهن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی ساختەکردنی مۆری سەربڕخانەی سلێمانی و بەکارهێنانی بۆ مۆرکردنی گۆشتی ئاژەڵی نەپشکنراو، لیژنەکانی قائیمقامیەت دوکانی گۆشتفرۆشی (محمد حاجی عمر) لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی داخست.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ساختەکردنی مۆری حکومەت تاوانێکی گەورەیە، خاوەنی گۆشتفرۆشی (محمد حاجی عمر) مۆرەکەی بۆ خەڵەتاندنی کڕیارەکان و فێڵی بازرگانی بەکارهێناوە، یاساش رێگری له فێڵی بازرگانی كردوه.
رونیکردەوە: ئهو گۆشتهی دوكانی گۆشتفرۆشهكان بەهاوڵاتیانی دهفرۆشن، پێشتر لەلایەن ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشکنین بۆ ئاژهڵهكه و دواتر بۆ گۆشتهكه ئەنجام دهدرێت و له دوای دڵنیابونهوه نەبونی زیان بۆ سەر تەندوستی هاوڵاتیان، گۆشتهكه مۆر دهكرێت و دهخرێته بازاڕهوه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشتنی (محمد حاجی عمر) دادەخرێت و گۆشتەکە رەوانەی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆ لەناوبردن و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە