كوردستانهەواڵ

كۆمیسیۆنە بۆ لایەنە سیاسییەكان:بەكارهێنانی پارەی حكومەت بۆبانگەشە قەدەغەیە

كۆمیسیۆنە بۆ لایەنە سیاسییەكان:بەكارهێنانی پارەی حكومەت بۆبانگەشە قەدەغەیە

باسک نێت
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕێنماییەكانی تایبەت بە بانگەشەی بەربژێر و لایەنە سیاسییەكانی بڵاوكردەوە، كە خۆی لە 15 ڕێنمایی دەبینێتەوە و بە گوێرەی ڕێنماییەكانیش جگە لەوەی نابێت وێنەی سەرۆكی حزب بەكاربێت ناشبێت پارە لە خەزێنەی حكومەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار بهێندرێت.

بەگوێرەی ئەو ڕینماییانەی كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاویكردوونەتەوە و وێنەیەكیشیان لای بوارە ئەوەخراوەتەڕوو، كە دەبێت بەربژێری لایەنە سیاسییەكان پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن كە لە لایەن كۆمیسیۆنەوە دەرچوون بۆ ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئەو ڕێنماییانەی كە كۆمیسیۆن بڵاویكردوونەتەوە بریتین لەمانەی خوارەوە.
1.هیچ بەربژێر و لایەنێك بۆی نییە ئامرازەكانی كۆمیسیۆن بۆ بانگەشە بەكاربهێنێت
2.قەدەغەیە بەربژێر و لایەنە سیاسییەكان بارەگا و باڵەخانەكانی فەرمانگەكانی حكومەت بۆ بانگەشە بەكاربهێنن
3.شوێنەكانی پەرستن تەنیا بەمەبەستی هاندانی دەنگدەران بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن بەكاردەهێنرێن، بەهیچ شێوەیەك بۆ بانگەشە ڕێگەپێدراو نییە
4. هیچ كام لە بەربژێران بۆیان نییە لە بانگەشەدا ناو و وێنەی سەرۆكی حیزب یان لایەنی دیكە بەكاربهێێنێت.
5. بەدرێژایی ماوەی بانگەشە، نابێت پۆستەر و لۆگۆ لەو شوێنانە هەڵبوواسرێن كە كۆمیسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان بانگەشەی لێ قەدەغە دەكات.
6. هێرشنەكردن یان بەرنەكەوتن لەگەڵ هیچ بانگەشەیەكی دیكەی حیزب و لایەنە سیاسییەكان، دڕاندن یان لێكردنەوەی پۆستەرەكانی یەكتری.
7. هەر بەربژێر، حیزب و هاوپەیمانی خۆی بەرپرسە لە پارەداركردنی ئەو شوێنەی تایبەتە بە هەڵمەتی بانگەشەی خۆی، بە مەرجێك لە چوارچێوەی یاسا بێت.
8.دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرجەم پۆستەر و بابەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لابدرێن، بەپێچەوانەوە تێچووی لادانیان دەكەوێتە ئەستۆ، كرێیەكە لەو بڕە دەبڕدرێت كە بەربژێر لای كۆمیسیۆنی داناوە.
9. فەرمانبەرانی فەرمانگەكان و دەسەڵاتە خۆجێییەكان بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە دەسەڵاتەكانیان بۆ بانگەشە بەكاربهێنن.
10. هیچ بەربژێرێك بۆی نییە لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەرنامەی كار، بڵاوكراوە یان كارت دابەش بكەن.
11. ناكرێت بەرنامەی كار، بڵاوكراوە یان كارت بە ناوی كەسێك بڵاوبكرێتەوە، كە ناوی لە لیستی بەربژێراندا نییە.
12. قەدەغەیە دروشمی فیدراڵی و هەرێم لە كاتی كۆبوونەوە و بانگەشە بەكاربهێنن، نابێت لەسەر پۆستەرەكانیش بینووسن
13.نابێت بانگەشە بە جۆرێك بكرێت كە ببێتە هۆی فریودانی دەنگدەران.
14.خەرجكردنی پارە لە خەزێنەی حكومەت یان سندووقی گشتیی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە.
15. بەكارهێنانی دەستەواژە بۆ كافركردن و تەشهیرپێكردن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close